|
|
نێردراوه له‌لایه‌ن هه‌رده
قوتابییه‌كی به‌شی ئایتی له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی ئه‌وروپا هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ساده و ئاسان بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی مه‌زه‌ربۆردی كۆمپیوته‌ر له‌كاتی كاركردندا، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی نیشاندا كه به‌رزی پله‌ی گه‌رمی مه‌زه‌ربۆردی كۆمپیوته‌ر له‌كاتی كاركردندا هاوشێوه‌ی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ته‌باخی چێشت لێنان و خواردن دروست كردنه له‌درێژه‌ی بابه‌ت وێنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه ببینه نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 16 مهر1387 سه‌عات 21:4 توسط یبس وه‌كو له هه‌واڵێكی پێشتر دامان به‌زاند كه فایه‌رفۆكس ڤێرژنی 3ی ده‌رچوو و داوایله به‌كارهینه‌رانی كرد كه له یه‌ك رۆژ هه‌موان داونلۆدی بكه‌ن تاكو بچێته ناو كتێبی گینسه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سێ شه‌مه‌ی رابردوو 8 ملیۆن جار داونلۆد كرا. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 15 مرداد1387 سه‌عات 2:16 توسط یبس بیڵ گیتسی ئه‌فسانه‌ی پڕۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ر نزیكه‌ی 33ساڵ خه‌ریك بوو، تا توانی مایكرۆسۆفت له كۆمپانیایه‌كی بچووك بۆ گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان بكات به ئیمپراتۆڕیه‌تێكی فراوان له‌جیهانی ئای تی، بۆ نموونه ئه‌و سیستمی "ویندۆزه‌ی" ئه‌و به‌رهه‌می ده‌هێنێت 95%ی كۆمپیوته‌ره لاپتۆپه‌كانی جیهانی به‌وسیستمه كارده‌كات، بیل گیتس كه یه‌ك له ده‌وڵه‌مه‌نده دیاره‌كانه، بڕیاریدا كاتی خۆی بۆ كاری چاكه ته‌رخان بكا‌و ده‌ستبه‌رداری ئیمپۆراتۆریه‌كه‌ی بێت، نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 8 مرداد1387 سه‌عات 4:29 توسط یبس به‌رێزان له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن كه‌ئه‌م ماوه‌یه سی فۆر كورد بابه‌تی تازه‌ی تێدا نه‌بوو، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ریكی تاقی كردنه‌وه بووم. به هه‌رحاڵ حاڵی منیش هه‌ر وه‌كو حاڵی ئێوه بوو بۆ بلاك لیست بونی كۆت كلیل كه دامنابوو. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهریکشنبه 23 تیر1387 سه‌عات 11:53 توسط یبس
نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 4 تیر1387 سه‌عات 3:51 توسط یبس به‌ڕێزان ئه‌م به‌رنامه‌م بۆ ئاماده کردوون بۆ خێراکردنی داونلۆد به‌کار دێت ئاسانه به‌کار هێنانی نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرجمعه 24 خرداد1387 سه‌عات 15:3 توسط یبس دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر جارێك تر كلیلی كاسپه‌رسكای بلاك لیست كرایه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه رووده‌دات ئیتر ئیمه‌یل باران ده‌كرێم و هه‌موان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه كلیلی ئه‌مجاره‌شمان بلاك لیست كراوه‌و فریامان كه‌وه. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهردوشنبه 6 خرداد1387 سه‌عات 2:10 توسط یبس
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته هه‌واڵیانه‌ی كه‌به‌م دواییه بڵاوكرانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، له مانگی شوباتی رابردوو وڵاتی چین كه‌وته پێشه‌نگی وڵاتانی جیهان له‌به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت كه‌ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته ئه‌م ئامێره ته‌كنیكیه نوێیه به‌كارده‌هێنن گه‌یشتۆته 221ملیۆن كه‌س. ئاژانسی "شینخوا"ی فه‌رمی چینیش له‌زاری به‌رپرسانی ناو سه‌نته‌ری چین بۆ زانیارییه‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌و هه‌واڵه‌ی گواسته‌وه كه ئێستا ژماره‌ی به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت له‌و وڵاته به‌سه‌ر ژماره‌ی تۆماركراوی به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێتی ناو ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێپه‌ڕاندووه، نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهردوشنبه 30 اردیبهشت1387 سه‌عات 1:27 توسط یبس
زۆرێك له میوانانی سی فۆر كورد گله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن كه بۆچی تا ئێستا له ناو سایتی كوردی فۆنته كوردیه‌كان ئه‌پلۆد نه‌كراوه تاكو بتوانن به ئاسانی داونلۆدی بكه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێم باش بوو هه‌ندێك له فۆنته‌كانی عه‌لی و زانست و ژیار‌و فۆنته‌كانی یونیكۆدی عه‌بد ئه‌پلۆد بكه‌ین و ئێوه‌ش به ئاسانی داونلۆدی بكه‌ن له هه‌ۆ شوێنێك بن. سه‌ره‌تا له‌م لینكه‌ی خواره‌وه فایله‌كه داونلۆد بكه. كلیك لێره بكه بۆ داونلۆدی فۆنته‌كان دوای ئه‌وه فایله‌كه‌ت داونلۆد كرد فایلێكی زیپه‌و ئێكسترای بكه. فۆلده‌رێكم بۆ دروست ده‌بێت كه زیاتر له 90 فۆنتی كوردی تێدایه. به‌م شێوه‌یه فۆنته كورده‌كان ده‌چێته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرشنبه 28 اردیبهشت1387 سه‌عات 1:38 توسط یبس یوتیوب كۆمپانیایه‌كی راگه‌یاندنی تایبه‌ته به جه‌ماوه‌ری ئینته‌رنێت كه رێگایان پێده‌دات پارچه فیلمی ڤیدیۆیی ببینن و به‌هۆی تۆڕی زانیاریی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش خۆڕاییانه به‌شداریی تێدا بكه‌ن، له رێگای ئه‌م سایته به‌ناوبانگه كه به ڤیدیۆ به‌شدار ده‌بێت ئه‌وانه‌ی لاپه‌ڕه‌كان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌توانن هه‌ر یه‌ك به‌پێی گرنگی خۆیان بچنه ناو سایته ڤیدیۆییه‌كان، رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مجۆره پارچه ڤیدیۆیانه‌ی كه وێنه‌ی وه‌ها پیشان ده‌دات كه پێشتر نه‌بینراوه یاخود نمایشی زیندوون، یان شریتی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به ماڵه‌وه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌م سایته ده‌بینرێت. له‌ساڵی 2005 كۆمپانیای یوتیوب بوو به دامه‌زراوێكی كارگوزاری فیلمی ته‌رفیهی پێشكه‌ش بكات، كه رۆژانه زیاتر له 700ملیۆن شریتی له‌سه‌ر ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش پاڵی به كۆمپانیا مه‌زنه‌كه‌ی گوگڵ نا كه‌به 1.65ملیار دۆلار بیكڕێته‌وه. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهردوشنبه 16 اردیبهشت1387 سه‌عات 20:20 توسط یبس دوای ئه‌وه‌یدوێنی كلیله‌كه‌ی تری كاسپه‌رسكای بلاك لیست كرا له‌و دوێنی تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری ئیمه‌یڵم بۆ هاتو داوای كلیلی تازه ده‌كه‌ن نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرپنجشنبه 29 فروردین1387 سه‌عات 0:46 توسط یبس
ڤایرۆس جۆره پڕۆگرامێكی بچووكه به‌مه‌به‌ستی كرده‌ی تێكده‌رانه له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه دووچاری ده‌بن داده‌ڕێژرێت. به‌یه‌ك له‌زمانه ئاساییه‌كانی پڕۆگرام ده‌نووسرێت، كه گه‌شه‌پێده‌رانی پڕۆگرام به‌كاری ده‌هێنن، له‌وانه زمانی فیجوال باسك، یاخود زمانی جافا. پێویسته ڤایرۆس توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت له كۆمپیوته‌رێك بۆ یه‌كێكی تر بچێت، تاكو رێگایه‌كی دروست بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ناو زۆرترین ژماره‌ی كۆمپیوته‌ره‌كان مسۆگه‌ر بكات. ده‌كرێت ڤایرۆس له‌شێوه‌ی فایلێكی سه‌ربه‌خۆ دابێت، له‌ناو یه‌ك له یه‌كه‌كانی كۆمپیوته‌ر سه‌یڤ كرابێت، یاخود ده‌كرێت به‌یه‌ك له فایله‌كان بلكێنرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به فایله‌كانی نه‌خشه ئه‌لكیترۆنیه‌كان، یاخود له فایله‌كانی نامه‌ی نووسراو ده‌لكێنرێت، جا له‌و كاته‌ی كه به‌كاربه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و فایله ده‌كات كه ڤایرۆسه‌كه‌ی پێوه لكاوه، فایله‌كه ده‌چێته ناو یادگای ئه‌لیكترۆنی كۆمپیوته‌ره‌كه، ئه‌وسا ڤایرۆسه‌كه كۆپیه‌كی خۆی له یادگا ئه‌لیكترۆنیه‌كه جێدهێلێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و فایل و پڕۆگرامانه‌ی كه ده‌چنه ناو یادگا ئه‌لیكترۆنیه‌كه، بۆ ئه‌وی كۆمپیوته‌ره‌كه به‌كاریان بهێنێ تووش ببن. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرچهارشنبه 21 فروردین1387 سه‌عات 2:2 توسط یبس به‌هۆی نا له‌باری و خراپی باری ئابووری تا ئێستا زۆربه‌مان خاوه‌نی كۆمپیوته‌ری خۆمان نین!، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماڵه‌وه‌له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌و كۆمپیوته‌ری خۆی هه‌بێت، به‌هه‌موومانه‌وه‌یه‌ك كۆمپیوته‌رمان هه‌یه‌و به‌كاری ده‌هێنین. ئیتر گرفته‌كان لێره‌وه‌ده‌ست پێده‌كات چونكه‌وه‌ك ده‌زانین هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك تایبه‌تمه‌ندی و كاری خۆی هه‌یه‌له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و حه‌ز ناكات هیچ كه‌سێكی تر ده‌ستكاری ئیش و كاره‌كانی بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر برا و خوشكیشی بێت. هه‌ر بۆیه‌منیش به‌باشمزانی ئه‌م پرۆگرامه‌تان پێ ئاشنا بكه‌م كه‌له‌و گرفته‌ڕزگارمان ده‌كات. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرشنبه 10 فروردین1387 سه‌عات 0:55 توسط یبس دیسكتۆپ ئه‌و روكاره‌ی به‌رامبه‌رمانه له سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان. جا گۆڕینی به شێوه‌یه‌كی جوان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ست و ده‌رونمان. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرپنجشنبه 1 فروردین1387 سه‌عات 14:29 توسط یبس
نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 28 اسفند1386 سه‌عات 1:5 توسط یبس
نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 28 اسفند1386 سه‌عات 1:4 توسط یبس ئینه‌رنێت له هه‌ر شوێنێك به‌كاربێت كه‌ش و هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تێدا ره‌نگده‌داته‌وه، بۆ نموونه كه وڵاتێك دووچاری كێشه‌یه‌كی سیاسی یان ئابووری یان هه‌ر بوارێكی تر ده‌بێت، كاریگه‌ری له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن تاكه‌كانی ناوخۆی ده‌كات، كه‌واته ده‌توانین بڵێین ئینته‌رنێت بۆته ئاوێنه‌یه‌كی راسته‌قینه، بۆهه‌ر توێژه‌رێك كه بیه‌وێت به‌هۆیه‌وه بزانێت دانیشتوانانی وڵاتان له‌هه‌ر رۆژگارێكدا بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه‌و زیاتریش بایه‌خ به‌چی ده‌ده‌ن. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرچهارشنبه 22 اسفند1386 سه‌عات 1:23 توسط یبس
زۆرجار گوێمان لێبوه وتویانه فلان نوسین بنوسه له Run و زانیاری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێ ده‌ڵێت، یاخود فڵانی تر بنوسه خێرایی ئینته‌رنێته‌كه‌ته.. زۆرجاریش له بیرمان ده‌چێته‌وه بزانین كام وشه بوو..
كلیك لێره بۆ بۆ داونلۆدی به‌رنامه‌كه نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 21 اسفند1386 سه‌عات 0:44 توسط یبس زۆربه‌مان كاتێك ئیمه‌یڵێك داده‌نێین و ده‌گه‌ینه خانه‌ی پاسۆرد، یاخود كاتێك سایتێك دروست ده‌كه‌ین داوامان لێده‌كات پاسۆرده‌كه چی بێت یان كه ده‌مانه‌وێ پاسۆرد بۆ فایلێك یان فۆڵده‌رێك دابنێین، یه‌كسه‌ر ده‌كه‌وینه بیركردنه‌وه و دڵه‌ڕاوكێ ئاخۆ چ پاسۆردێك دابنێین گونجاو و شیاو بێت؟! بۆیه ده‌بینیت زۆربه‌مان له‌و كاته‌دا هیچ وشه و ژماره‌یه‌ك به‌شیاو نازانین و ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه‌سانی تر بیزانن و ئاشكرابێت یان هه‌ندێكمان له‌وانه‌یه له‌به‌ر دوودڵی و دڵه ڕاوكێ هیچ پاسۆردێك به‌مێشكیدا نه‌یه‌ت له‌و كات و ساتانه‌دا كه ده‌گه‌ینه خانه‌ی نووسینی پاسۆرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته منیش به‌باشمزانی ئه‌م سایته‌تان پێ ئاشنا بكه‌م كه له‌و كێشه و گرفته ڕزگارمان ده‌كات نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهردوشنبه 13 اسفند1386 سه‌عات 1:1 توسط یبس ماوسی جۆری (تراڤله‌ر 525 له‌یزه‌ر) یه‌كه‌م جۆری ماوسه له جیهاندا كه هیچ دوگمه‌یه‌كی نییه به‌لكو ته‌نها به له‌مس كارده‌كات. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرپنجشنبه 9 اسفند1386 سه‌عات 0:41 توسط یبس
![]()
شایه‌نی باسه ئه‌م ماوسه سه‌رکه‌وتنێکی باشی به خۆیه‌وه بینیوه‌و و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی ده‌ستێکیان نیه بگره ئه‌م کاسانه‌ش به‌کاری دێنن که کاری زۆر له سه‌ر کۆمپیوته‌ر ئه‌که‌ن ئه‌م ماوسه یارمه‌تییان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی که‌متر ده‌ستیان له‌سه‌ر کیبۆرد هه‌ڵگرن لێره‌ش باس کراوه نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرچهارشنبه 8 اسفند1386 سه‌عات 0:46 توسط یبس
رام یه‌كێكه له گرینگ‌ترین به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ر كه كاری سه‌ره‌كی خێرا كردنه‌وه‌و كاركردنه له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرشنبه 4 اسفند1386 سه‌عات 14:4 توسط یبس سه‌ره‌تا جێگه‌ی دڵخۆشیه كه له ماوه‌ی پێنج رۆژێك زیاتر له دوو هه‌زار جار كاسپه‌رسكایی نێو سی فۆر كورد داونلۆد كراوه. ئه‌مه باوه‌ربونێكه به سی فۆر كورد و به خزمه‌ته‌كانی. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆرێك له هاوڕێیان ئاگاریان كردوینه‌ته‌وه كه چۆن كاسپه‌ر سكای ئه‌كتیڤ بكه‌ن، بۆیه لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م باسی ئیكتیڤكردنه‌كه‌ی بكه‌م هه‌رچه‌ند له بابه‌ته‌كانی تریش باسی چۆنیه‌تی ئه‌كتیڤ كردنمان كرد‌و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی سڕینه‌وه‌ی كلیله كۆنه. به هه‌رحاڵ له درێژه‌دا باسی ئه‌كتیڤكردنتان بۆ ده‌كه‌ین. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرشنبه 4 اسفند1386 سه‌عات 0:13 توسط یبس به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا به‌رده‌وام بیر له داهێنراوی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی من له‌م بابه‌ته پێتان ئاشنا ده‌كه‌م كۆمپیوته‌رێكی لاپتۆپه كه سێ مۆنته‌ری هه‌یه و هاوكات هه‌رسێ مۆنیته‌ره‌كه پێكه‌وه كارده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مۆنیته‌رێكیان گرفت بۆ ئه‌وی تریان دروست بكات. له‌درێژه‌ی بابه‌ت وێنه‌یه‌كی تری لاپتۆپه‌كه ببینه نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرپنجشنبه 2 اسفند1386 سه‌عات 23:20 توسط یبس
یه‌كێك له كاره زۆر زانستی و مسۆگه‌ره‌كان بۆ خێراكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت رێكخستنی فایله‌كانه له‌ناو هارد دیسكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت. بۆ ئه‌م كاره‌ش زۆر جار ئێمه دیفراگمێنته‌ر ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه له ناو ویندۆز هه‌یه.. به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه دیفراگمێنته‌رێكی زۆر خێرات بۆ ده‌كات و زۆر كێشه‌ت بۆ چاره ده‌كات، پێم باشه هه‌ر چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك جارێك ئه‌م كاره بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له خاوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت رزگارتان ببێت. ئه‌گه‌ر ئێمه له ژورێكدا بین هه‌موو شته‌كانی ناو ئه‌و ژووره تێك چو بێت و هه‌ر پارچه‌یه‌ك له شوێنێك دانرابێت و هه‌مووی شپرزه بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه به شوێن بۆ نمونه قه‌ڵه‌مێك بگه‌رێین ئه‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت بۆمان ده‌دۆزرێته‌وه.. یاخود بمانه‌وێت جلمان بگۆرین و گۆره‌وی له شوێنێك و كراس و پانتۆڵ و شانه‌و ئاوێنه هه‌ر یه‌كه له شوێنێك بێت ئه‌وه تا خۆمان ئه‌گۆرین زۆرمان پێ ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مووی دیار‌و جوان له شوێنی خۆی دانرا بێت بیگومان ئه‌وه كاره‌كه‌مان ئاسان و خێرا تر ده‌كات.. كۆمپیوته‌ریش به هه‌مان شێوه، كاتێك تۆ فایل ده‌كه‌یته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یاخود به‌رنامه سێت ئه‌پ ده‌كه‌یت ئه‌وه هه‌ر جاره‌و له شوێنێكی هارد دیسكه‌كه‌ت دا ده‌نرێت و ئه‌بێته مه‌زاتخانه.. جا كاتێك كۆمپیوته‌ر بۆ فایلێك ده‌گه‌رێت یان به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه ئه‌وه به خاوی ده‌یكاته‌وه.. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م به‌رنامه‌ی ئه‌و كارانه‌تان بۆ ئاسان ده‌كات، له هه‌مووی باشتر ئه‌وه‌یه ئه‌م به‌رنامه‌یه سێت ئه‌پی ناوێت و به ته‌نها ده‌بڵ كلیك له‌سه‌ری به‌رنامه‌كه ده‌كرێته‌وه.. كلیك لێره بكه بۆ داونلۆدی به‌رنامه‌كه نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرچهارشنبه 1 اسفند1386 سه‌عات 0:43 توسط یبس
كۆمپانیای گۆگڵ رۆژ به رۆ شتی سه‌یر و نایاب دروست ده‌كات و هه‌میشه سه‌ر مه‌شقه. ئه‌مجاره هه‌ستاوه به زیاد كردنی به‌شێك بۆ گۆگڵ ئێرس ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌توانی به سواری فرۆكه‌ی جۆری F16 و SR22 به‌سه‌ر چ شارێك ویستت بفریت. من زۆر باسی ناكام خۆتا سه‌یری بكه‌ن و تاقی بكه‌نه‌وه . بفه‌رمون له‌ناو درێژه‌كه‌دا. سه‌ره‌تا ئه‌بێت ڤێرژنی تازه‌ی گۆگڵ ئێرس دابه‌زێنن له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌دا: كلیك لێره بكه بۆ دانلۆدی به‌رنامه‌كه نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرچهارشنبه 1 اسفند1386 سه‌عات 0:37 توسط یبس
زۆر جار كێشه‌مان هه‌یه و بۆمان ناكرێت كه وێنه‌یه‌ك له یه‌كێك له ڤیدیۆیه‌كان وه‌ربگرین و به ئاسانی ده‌ستمان ناكه‌وێت. ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌ی باشه سێت ئه‌پی ناوێت و یه‌كسه‌ر به ده‌بڵ كلیك ده‌كرێته‌وه و ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه ده‌ته‌وێت له‌و به‌رنامه‌یه ئه‌یكه‌یته‌وه‌و ده‌ست ده‌كات به لێدانی و هه‌ر به‌شێكت ویست ئه‌توانی سه‌یڤی بكه‌یت به ئاسانی. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین زیاتر ئه‌و به‌رنامانه به ئێوه شاد بكه‌ین كه پێویست به سێت ئه‌پ ناكات و ئه‌وكات كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت توشی قورس بون و زۆری به‌رنامه نابێت، بۆیه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش به كلیك كردن یه‌كسه‌ر ده‌كرێته‌وه. كلیك لێره بكه‌ن بۆ داونلۆدی به‌رنامه‌كه نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرچهارشنبه 1 اسفند1386 سه‌عات 0:33 توسط یبس
نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهردوشنبه 29 بهمن1386 سه‌عات 0:9 توسط یبس وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین ڕۆژی 14 / 2 به‌ڕۆژی (ڤالانتاین) ناسراوه له‌هه‌موو جیهاندا، له‌م ڕۆژه‌دا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا وه‌ك ڕۆژێك بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و ئه‌وین ڕێزی لێده‌گیرێ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌و ڕۆژانه‌دا ئیمه‌یڵێكی زۆر بۆ یه‌كتر ده‌نێرین كه ئه‌مه‌ش باشترین هۆكاره بۆ دزه‌كردن و ناردنی ڤایرۆس له‌لایه‌ن هاكه‌ره‌كانه‌وه. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 23 بهمن1386 سه‌عات 23:34 توسط یبس كۆمپانیای ئه‌نتڵی ئه‌مریكی به‌هاوكاری كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" و "ئێچ پی" و "ئێن ئی سی" كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان و داهێنانی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له كێبڵی ی‌و ئێس بی ده‌كه‌ن، كه خێراییه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان هه‌ر بۆیه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێییه به " نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 23 بهمن1386 سه‌عات 23:31 توسط یبس
نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهردوشنبه 22 بهمن1386 سه‌عات 17:14 توسط یبس به‌رێزان له‌م ماوه‌یه ڤایرۆسێكی تری ئۆتۆره‌ن دروست بوه‌و چه‌ند كێشه‌یه‌كی بێزاركه‌ر بۆ خاوه‌ن كۆمپیوته‌ره‌كان دروست ده‌كات، سه‌ره‌كی ترین كێشه نه‌كرانه‌وه‌ی پارتیشنه‌كانه‌و تێكدانی فایلێكی ویندۆز. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهردوشنبه 22 بهمن1386 سه‌عات 17:10 توسط یبس ده‌زانم تۆ هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌ته بچیته سه‌ر ئینته‌رنێت و به‌شداری له گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ناو ئینته‌رنێت بكه‌یت و ئه‌و نووسینگه گه‌وره‌یه ببینی كه پڕیه‌تی له كه‌ل و په‌لی سه‌رنجراكێش. من له‌لای خۆمه‌وه رێگای ئه‌وه‌ت لێ ناگرم له‌سه‌ر هه‌ركام له‌م هه‌نگاوانه بازبده‌یت، به‌ڵام چاكتره هه‌نگاو هه‌نگاو بچیته پێش، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر تازه ده‌ستپێك بیت. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرجمعه 19 بهمن1386 سه‌عات 23:18 توسط یبس هه‌موو سالێك گۆڤاری تایم ی ئه‌مریكی سه‌رژمێرێك ده‌كات له نێوان ئه‌و سایتانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ناتوانن وازی لێ بێنن و ده‌بێت رۆژانه سه‌ردانی بكه‌ن. گۆڤاری ناوبراو ناونیشانی 25 سایتی به‌ناوبانگی له جیهاندا بڵاو كرده‌وه‌و ئێمه‌ش ده یه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژێرین و به ئێوه‌ی ئاشنا ده‌كه‌ین. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرجمعه 19 بهمن1386 سه‌عات 23:15 توسط یبس كتێبێكی كوردی بۆ فێربونی HTML
ئه‌ندازیار هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب كه له ساڵه‌كانی 2002 له یانه‌ی كوردستانه‌وه یه‌كترمان ناسی هه‌ستاوه به دانانی كتێبێك به ناوی ئێچ تی ئێم ئێڵ كه به زمانی كوردی نوسیویه‌تی و ماندوو بونی پێوه دیاره. هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه له ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر دوور كه‌وتۆته‌وه به‌ڵام پێمان خۆش بوو ئه‌م كتێبه‌ی بخرێته به‌رده‌ستی ئێوه‌ی ئازیز‌و كتێبێك له كتێبخانه بێنازه‌كه‌ی بواری ئایی كوردی زیاد بێت. له درێژه كتێبه‌كه دابگره.. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرجمعه 19 بهمن1386 سه‌عات 23:12 توسط یبس
نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرجمعه 19 بهمن1386 سه‌عات 0:45 توسط یبس کاتژمێرێک بۆ ویندۆز © XP2008 نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرپنجشنبه 18 بهمن1386 سه‌عات 0:45 توسط یبس بةناوى خوا .... نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرپنجشنبه 18 بهمن1386 سه‌عات 0:42 توسط یبس سێرڤس پاك یه‌كی ویندۆزی ڤێستا دابگره بۆ ئه‌وانه‌ی ڤیستا به‌كارده‌هێنن
پێش ماوه‌یه‌ك بابه‌تێكم بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مایكرۆسۆفت له تازه‌كردنه‌وه‌ی ڤیستا واته له ده‌ركردنی سێرڤس پاك یه‌كدا ئه‌و كاره‌ی كه ویندۆز ئاشكرا ده‌كات ئه‌سڵیه یان نه‌ء لابردوه‌و زۆر كاری تازه‌كردنه‌وه‌ی تری بۆ كردوه. بۆیه به پێویستمان زانی لینكی داگرتنی سێرڤس پاك یه‌كی ڤیستاتان بۆ دابنێین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌و ویندۆزه‌ت پێویسته سێت ئه‌پی بكه‌ن. ره‌نگه داگرتنی ئه‌م سێرڤسه‌ی ویندۆز ڤیستا له كوردستان و به‌و ئینته‌رنێته‌ی خۆمان كارێكی تا راده‌یه‌ك مه‌حاڵ بێت چونكه قه‌باره‌كه‌ی نزیكه‌ی 500 مێگا زیاتره بۆیه ئه‌گه‌ر له شوێنێك ئینته‌رنێت باش بوو ئه‌وه هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بده‌ن بۆ دابه‌زاندنی. كلیك لێره بكه بۆ داونلۆدكردنی سێرڤس پاك یه‌كی ڤیستا نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهردوشنبه 15 بهمن1386 سه‌عات 12:54 توسط یبس
نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهریکشنبه 14 بهمن1386 سه‌عات 1:16 توسط یبس دوو یاری زۆر به‌هێز و خۆش
یاری (Airassault) یه‌كێكه له یارییه به‌هێز و خۆشه‌كانی كۆمپیوته‌ر، ئه‌م یارییه پێكهاتووه له چه‌ند به‌شێك كه هه‌ر به‌شه‌و تام و چێژ‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، باوه‌ڕناكه‌م ئه‌وه‌ی ئاشنایه‌تی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م یارییه وازی لێهێنابێت تا هه‌موو به‌شه‌كانی ته‌واو نه‌كردبێت. یارییه‌كه تا ئێستا وه‌ك من ئاگاداربم دوو ڤێرژنی ده‌رچووه، له‌خواره‌وه ده‌توانی هه‌ردوو ڤێرژنه‌كه‌ی دابگریت و پێویستی به‌كراك و سریاڵ نییه به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ داونلۆدی بكه‌و له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دایبنێ و یاری پێ بكه.ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێك له‌و یارییه نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهریکشنبه 14 بهمن1386 سه‌عات 1:12 توسط یبس چوونه ناو تۆڕی زانیاریيه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان "ئینته‌رنێت" بۆته كارێكی سامناك كه سزایه‌كه‌شی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، چونكه هاكه‌رزه‌كان وه‌ستاون و چاوه‌ڕێی ئه‌و نێچیرانه ده‌كه‌ن كه توشیان دێن، به دڵنییاییشه‌وه ئه‌و به‌كاربه‌رانه‌ن كه جگه له به‌رنامه‌یه‌كی ساده‌ی ئه‌لیكترۆنی چی‌تریان پێ نییه، كه‌واته ئینته‌رنێت له هۆكارێكی راگه‌یاندن بۆته گۆڕه‌پانێكی جه‌نگ و چه‌كی جۆراوجۆریشی تێدا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی یه‌ك شته ئه‌ویش زیانی گه‌وره‌ی قوربانی و ده‌سكه‌وت و غه‌نیمه‌ی زۆری هاكه‌رزه‌كانه. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرپنجشنبه 11 بهمن1386 سه‌عات 1:31 توسط یبس
نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرپنجشنبه 11 بهمن1386 سه‌عات 1:26 توسط یبس پاش ده‌رچوونی دوایین ڤێرژنی مایكرۆسۆفت ئۆفیس كه‌به ئۆفیسی 2007 ناسراوه هه‌موومان تامه‌زرۆی ئه‌وه‌بووین كه به‌زوترین كات له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانمان دایبنێن، هه‌رچه‌ن ئه‌م ئۆفیسه نوێیه گۆڕانكاری زۆری تێدا كراوه و ڕوكاری زۆر جوان و نایابی هه‌یه و به‌جۆرێك دورستكراوه كه به‌كارهێنانیشی زیاتر له به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ده‌چێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا گرفتێكمان بۆ دروست ده‌بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌نه‌مانده‌زانی زۆربه‌ی كۆمانده‌كان كه‌وتوونه‌ته چ به‌شێكه‌وه، نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 9 بهمن1386 سه‌عات 0:24 توسط یبس
رۆژنامه‌ی "مه‌ترو"ی هۆڵه‌ندی به‌م دوواییه توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا چه‌ندان پسپۆڕی ده‌روونی هۆڵه‌ندی به‌شدارییان كردبوو له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌وا ئینته‌رنێت بۆته یه‌ك له‌و هۆكارانه‌ی كه پاڵ به‌و گه‌نجانه ده‌نێت كه ته‌مه‌نیان له خواره‌وه‌ی 30ساڵییه‌وه به ده‌ستی خه‌مۆكی یاخود گرفته ده‌روونییه‌كان ده‌ناڵێنن له‌م وڵاته به‌ده‌ستی خۆیان كۆتایی به ژیانی خۆیان بێنن له توێژینه‌وه‌كه روونكراوه‌ته‌وه ئینته‌رنێت له‌لای ئه‌مجۆره گه‌نجانه بۆ ئه‌وه به‌كاردێت تاكو رێگای نوێی بۆ خۆكۆشتن پێ بدۆزرێته‌وه، نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 9 بهمن1386 سه‌عات 0:20 توسط یبس
نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرشنبه 29 دی1386 سه‌عات 1:11 توسط یبس نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرشنبه 29 دی1386 سه‌عات 1:9 توسط یبس
نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرجمعه 28 دی1386 سه‌عات 0:49 توسط یبس نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرجمعه 28 دی1386 سه‌عات 0:45 توسط یبس زۆر جار بۆ شاردنه‌وه‌ی فایله‌كانت ده‌توانیت بیان شاریته‌وه واته Hide بكه‌یت و جگه له‌مه‌ش زۆرجار ڤایرۆسه‌كان به فایلی شاردراوه بۆت دێت، بۆیه وا باشه ئه‌و فایلانه هه‌میشه له به‌رچاودا بن. ئه‌م كاره‌ش زۆر ئاسانه‌و ده‌توانیت به خێراتریت كات جێبه‌جێی بكه‌یت. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرپنجشنبه 27 دی1386 سه‌عات 0:49 توسط یبس |
|
This Template designed by chaware , Copyright © 2007 all rights reserved