|
|
بیڵ گیتسی ئه‌فسانه‌ی پڕۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ر نزیكه‌ی 33ساڵ خه‌ریك بوو، تا توانی مایكرۆسۆفت له كۆمپانیایه‌كی بچووك بۆ گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان بكات به ئیمپراتۆڕیه‌تێكی فراوان له‌جیهانی ئای تی، بۆ نموونه ئه‌و سیستمی "ویندۆزه‌ی" ئه‌و به‌رهه‌می ده‌هێنێت 95%ی كۆمپیوته‌ره لاپتۆپه‌كانی جیهانی به‌وسیستمه كارده‌كات، بیل گیتس كه یه‌ك له ده‌وڵه‌مه‌نده دیاره‌كانه، بڕیاریدا كاتی خۆی بۆ كاری چاكه ته‌رخان بكا‌و ده‌ستبه‌رداری ئیمپۆراتۆریه‌كه‌ی بێت، هه‌روه‌ك گوتی: "ده‌ست له‌پایه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی مایكرۆسۆفت هه‌ڵده‌گرم و ته‌نیا وه‌ك سه‌رۆكی فه‌خری ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن له‌گه‌ڵ كاركردنی رۆژێك له حه‌فته له كۆمپانیاكه ده‌مێنمه‌وه". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مایكرۆسۆفت توانای له درێژه‌دان به سه‌ركه‌وتنه‌كان و قازانجه زۆره‌كان هه‌یه، به‌ڵام ركه‌به‌ری كۆن و نوێ هه‌ڕه‌شه له زاڵبونی به‌سه‌ر بازاڕی پڕۆگرامه‌كانی لاپ‌تۆپ له جیهان ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زۆری له پێشه. بێگومان ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ش بۆ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دیارده‌یه‌كی نوێ نییه، ئه‌م كۆمپانیایه توانی به‌سه‌ر كۆمپانیای "IBM"ی گه‌وره دروستكه‌ری كۆمپیوته‌ر له جیهاندا زاڵ بێت، كه ئه‌ویان ته‌نیا به بازاڕی ئامێری كۆمپیوته‌ر وه‌ستاو له‌كۆتایی هه‌شتاكانیش ده‌ستی له هه‌وڵی پێشبڕكێ كردنی مایكرۆسۆفت هه‌ڵگرت. دواتر چه‌ندان ركه‌به‌ری نوێ به‌دیاركه‌وتن له‌وانه "سكیب، ئه‌مه‌ریكا ئۆن لاین، یاهو، لینوكس.." به‌ڵام له‌هه‌موو جارێك بێل گیتس سه‌ركردایه‌تی مایكرۆسۆفتی ده‌كردو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێكی نوێی ده‌برد. نوسراوه له لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 8 مرداد1387 سه‌عات 4:29 توسط یبس |
|
This Template designed by chaware , Copyright © 2007 all rights reserved