تبليغاتX
به‌خێربێن بۆ مالپه‌ری چاوه‌رێ - ئاگاداربه‌!! هه‌رگیز لاپتۆپه‌كه‌ت له‌سه‌ر قاچت دامه‌نێ

چاوه‌رێ









ئاگاداربه‌!! هه‌رگیز لاپتۆپه‌كه‌ت له‌سه‌ر قاچت دامه‌نێ


قوتابییه‌كی به‌شی ئایتی له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی ئه‌وروپا هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ساده‌ و ئاسان بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی مه‌زه‌ربۆردی كۆمپیوته‌ر له‌كاتی كاركردندا، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی نیشاندا كه‌ به‌رزی پله‌ی گه‌رمی مه‌زه‌ربۆردی كۆمپیوته‌ر له‌كاتی كاركردندا هاوشێوه‌ی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ته‌باخی چێشت لێنان و خواردن دروست كردنه‌

له‌درێژه‌ی بابه‌ت وێنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ببینه‌ 

شایه‌نی باسه‌ هه‌رچه‌نده‌ قوتابییه‌كه‌ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر مه‌زه‌ربۆردی كۆمپیوته‌ری دیسك تۆپ ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام له‌كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ نییه‌ له‌نێوان پله‌ی گه‌رمی مه‌زه‌ربۆردی كۆپمیته‌رێكی دیسك تۆپ له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمی مه‌زه‌ربۆردی كۆمپیوته‌رێكی لاپتۆپ له‌كاتی كاردندا، هه‌ر بۆیه‌ هۆشداریدا به‌سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ری لاپتۆپ كه‌ به‌هیچ جۆرێك تا ده‌توانن لاپتۆپه‌كانیان له‌سه‌ر كۆش و قاچییان دانه‌نێن چونكه‌ ئه‌گه‌ری مه‌ترسی تووشبوونی به‌نه‌زۆكی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و پله‌ گه‌رمییه‌ زۆره‌ی كه‌ مه‌زه‌ربۆرد دورستی ده‌كات له‌كاتی كاركردندا.



نوسراوه‌ له‌ لایه‌ن هه‌لگورد محمدتاهرسه شنبه 16 مهر1387 سه‌عات 21:4 توسط یبس
[ ] | مطالب مرتبط ( کۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت ) | لینکی جێگیر





This Template designed by chaware , Copyright © 2007 all rights reserved